Description
مێژووی کورد و کوردستان: دۆزی کورد لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانییەوە تا کۆتایی پەیمانی سیڤەر 1918-1920
توێژینەوەیەکی بەڵگەنامەیی
بەرگی یەکەم: بەشی یەکەم و دووەم
نووسەر لە دوو بەرگ کتێبی پڕلاپەڕەی بەڵگەنامەیی خۆیدا خولیای دۆزینەوەی وەڵامی یەک پرسیاری کۆنکرێتە: ئایا لە ماوەی چەند ساڵی چارەنووس سازی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چۆن بوو گەلانی ژێر چەپۆکەی عوسمانی لە بەشی ئەوروپا و ئاسیادا توانییان ئازادیی خۆیان مسۆگەر بکەن و ببن بە خانی خانان، بەڵام گەلی کورد وەک تۆزی بانان مایەوە و بە ماندوویی لە قەراغ جادەی ئاواتە لەمێژینەکانی خۆی ڕۆنیشت، وەک دەشبینین تا ئەمڕۆ هەڵنەستاوەتەوە؟ ئایا کێشەی جیئۆپۆلیتیکی کوردستان بوو بە هۆکار، یا وریایی دوژمنانی ئێمە بەرگری سەرکەوتنمان بوو، یا ئێمە خۆمان و ڕێبەرەکانمان بووین فریوی دروشمی دوژمنەکانمان خوارد و نەمانتوانی بووکی ئەو سەربەخۆییەی تا بەردەرگای ماڵمان هاتبوو بانگهێشتنی ناوماڵ بکەین؟ نووسەر لەعەینی ئەوەدا کە بە هێنانەوەی بەڵگە، بەشداریکردنی بێدرێغی کۆمەڵانی گەلی کورد لە شەڕی یەکەم و لایەنگریکردنی ئێرە وئەوێیان لە ئینگلیز و ئاڵمانیا و زیاد لە هەموان فیداکاریی بێسنووریان بۆ سوڵتانەکانی عوسمانی و تەنانەت ئیتیحادییە تورکەکانی ئەتاتورک، پیشاندەدات، تا لاپەڕەکانی دوایی کتێبەکە لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی کورد بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دەگەڕێت و دەقی پەیمانە نێونەتەوەییەکان دەپشکنێ بۆ ئەوەی بزانێ بۆچی ئەو شتە ڕوویدا و سەری کورد لەو کێشە و هەرایەی دوای شەڕی یەکەمدا بێ کڵاو مایەوە. ئەوە ناوەرۆکی سەرەکیی هەردوو بەرگ و 13 بەشی پڕ لاپەڕەی کتێبەکەیە کە بەداخەوە یا ئێستا سەرنجی پێویستی نەدراوەتێ.
بۆ زانیاریی زیاتر ئەم وتارە لەلایەن ئەنوەر سوڵتانییەوە بخوێنەرەوە:
https://www.xendan.org/detailwtar/7153
Reviews
There are no reviews yet.