Description
بەهەشتی ئیجباری: دەربارەی دینداری و بکەرە دینییە تازەکان لە کوردستاندا
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
کتێبەکە شیکردنەوەی گوتارە سەرەکییەکانی ئەو بکەرە دینییانەیە کە لە دونیای دوای ڕاپەریندا دروستبوون و گەشەیان کردوە.
لەڕووی تیۆرییەوە، کتێبەکە لەسەر جیاکردنەوەی چەمکی «دین» لە چەمکی «دینداری» کاردەکات. لەمەشدا بەگەڕانەوە بۆ فیکری عەبدولکەریم سروشی ئێرانی و عەبدولجواد یاسینی میسری. هەروەها باس لە دروستبوونی بازاڕێکی دینی دەکات کە لە کتێبەکەدا ناوی «بازاڕێکی گەورە بۆ یەقینفرۆشیی ئایینی» لێنراوە. وەکچۆن قسە لەو حیکایەتە گەورانە دەکات کە هێزەکانی ئیسلامی سیاسی سەبارەت بە ئیسلام لە دونیای ئەمرۆدا بڵاویدەکەنەوە.
بەشێکی تری کتێبەکە تەرخانە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی ئەو کایە دینییەی لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستبووە. کایەیەک لە کتێبەکەدا ناوی «کایەیەکی دینیی ئاوساو»ی لێنراوە و بە بەراورد بە کایەی دین لە ناوچەکەدا، لەوانەش بۆ نموونە بە بەراورد بە کایەی دین لەناو خودی سعودیەدا، کایەیەکی تەواو ئاوساوترە.
Reviews
There are no reviews yet.